٢٨ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٢٤
Source: Mehrnews
ئەرووپا بە گوێرەی یاسا ناتوانێ میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران چالاک بکات

بریکاری وەزیری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: “لە دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەوروپییەکان، ڕوونمانکردەوە کە ئەوان لەڕووی یاساییەوە لە دۆخێکدا نین کە میکانیزمی پەلەپیتکە چالاک بکەن و هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ کارێکی لەو شێوەیە نییە”.

 کازم غەریب ئابادی، جێگری یاسایی و کاروباری نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پاش گەڕانەوەی لە دوایین خولی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ترۆیکای ئوروپایی لە ژنێڤ ڕایگەیاند: لەم خولەی دانوستاندا بە ڕوونی ڕامانگەیاند کە ئەوروپییەکان لە ڕووی یاساییەوە لە دۆخێکدا نین کە بتوانن پەلەپیتکە یا (snapback) چالاک بکەن و هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ کارێکی لەو شێوەیە نییە.

غەریب ئابادی جەختی کرد: هاوکاری لەگەڵ ئاژانس سنووردارە و مەرجدارە
وتیشی: بوونی ئێستای چەندین پشکێنەری ئاژانس لە ئێران تەنیا بۆ چاودێری بارکردنی سووتەمەنی لە وێستگەی ئەتۆمی بووشێهر و بە مۆڵەتی فەرمییە.
ئەوەشی وت کە هەرچەشنە گۆرانکاری یان بارکردنی سووتەمەنی لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ڕووسیا دەبێت لەژێر چاودێری ئاژانسدا بێت؛ ئەگەرنا کارکردنی وێستگەی کارەبا پەک دەخرێت.
ئێران و ئاژانس لە دانوستاندان بۆ دانانی ڕێکخستنی نوێی هاوکاری، بەڵام هێشتا دەقێکی کۆتایی نییە.
جەختیشی کرد: ئەگەر ئەوروپا هەنگاوی سیاسی لەدژی ئێران بگرێتەبەر، ئەم هاوکارییە سنووردارە لەگەڵ ئاژانسیشدا دەوەستێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha